بەداوەتنامەی فەرمی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەرەو وڵاتی سوید بەڕێكەوت

لەسەر بانگهێشتی دووپارتی سویدی، د. یوسف محەمەد سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ئەمرۆ سێشەممە بەرەو وڵاتی سوید بەڕێكەوت.

بەپێی راگەیەنراوێك لە نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ٣ شەممە ٥-٤-٢٠١٦ بەڕێز د.یوسف محەمەد سادق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بە داوەتنامەی فەرمی هەردوو پارتی (سۆشیال دیموکرات و ژینگە)ی پێکهێنەری سەرەکی حکومەتی سوید. بەرەو وڵاتی سوید بەڕێکەوت. بڕیارە سبەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە ناو باڵەخانەی پەرلەمانی سوید سیمینارێک سەبارەت بە بارودۆخی هەرێمی کوردستان پێشکەش بکات.

  دواتریش لەگەڵ هەردوو فراکسیۆنی(سۆشیال دیموکرات و ژینگە) کۆبێتەوە. هەر لە بەرنامەی گەشتە دیبلۆماسییەکەیدا، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە ڕۆژانی داهاتوودا، چەند دیدار و کۆڕ و کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ناوەندە سیاسی و ئەکادیمیەکان   و ڕەوەندی کوردی لەو وڵاتە ساز دەکات.



PM:03:38:05/04/2016