لەسێ مانگدا مووچە دەکرێت بە سیستەمی ئەلکترۆنی

حکومەتی هەرێم بڕیار دەدات لە سێ مانگدا مووچەی مووچەخۆران بکرێت بە سیستەمی ئەلکترۆنی.

لیژنەی ڕووبەڕوبوونەوەی قەیرانی دارایی هەرێم لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا ٤/٥ بڕیاریدا بە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی سیستمی میلاکاتی فەرمانبەران و تەواوی موچەخۆران.

بەپێی ئەو سیستەمە کە سێ مانگ دەخایەنێت  زانیارییەکان و پەنجەمۆر و بەسمەی چاوی هەر موچەخۆرێک وەردەگیرێت و دواتر کارتی بۆ  دروست دەکرێت کە کارتەکە کودی لەسەر دەبێت و هەر مووچە خۆرێک کۆدی تایبەتی خۆی دەبێت.

ئەم هەنگاوەش بەشێكە لەو هەنگاوە چاکسازییەی کە حکومەت لە ڕێگای لیژنەی قەیرانی داراییەوە دەینێت و هەریەک لە سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی ئەندامن تیایدا. 



PM:10:25:05/04/2016