پارتی رێگرییو لێپرسینەوە لە ئەندامانی یەكێتی دەكات
زیکری زێباری بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی لە ناحیەی دینارتە ڕایگەیاند، ئاسایشی پارتی چەندین جار بە بیانووی پەیوەندییان بە پەکەکەوە ئەندامەکانیان بانگ کردون و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کردون.
ئهمڕۆ چوار شهممه 6/4/2016، بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی لە ناحیەی دینارتەی سەربە قەزای ئاکرێ بە کهناڵی ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند "دوێنێ سێشەممە ٥ی نیسانی ٢٠١٦ پۆلیسی بازگەی ئاکرێ ڕێگرییان لە ئەندامێکی یەکێتی کردووە کە ویستویەتی لە ڕانیەوە بە میوانی بچێتە قەزای ئاکرێ و گەڕاندویانەتەوە بۆ ناحیەی دینارتە".
زێباری، بهو کهناڵهیشی وت: "کاتی ڕێگرییەکە پەیوەندی بە ئاسایشەوە کردووە و پێیان وتووە ئەندامەکەی یەکێتی هیچ شتێکی نەکردووە، بەڵام لە سەرەوە بڕیاریان بۆ هاتووە کە نابێت ئەو ئەندامەی یەکێتی ڕێگەی پێ بدرێت بچێتە قەزای ئاکرێ".
ڕوو له حزبهکهیشی وتی چەندین جار بەرپرسانی سەرووی خۆی لەو پێشێلکارییانە ئاگادار کردووەتەوە کە بەرامبەر ئەندامانیان کراوە، بەڵام هیچ وەڵامێکیان نەداونەتەوە.
PM:02:40:06/04/2016