خۆپیشاندانی مامۆستایان لە سلێمانی دەستیپێکردەوە

بەیانی ئەمڕۆ سەرلەنوێ جارێکی تر مامۆستایان لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەرورەدەی رۆژئاوا لە شەقامی سالم دەستیان بە گردبووەنەوە کرد.

گردبوونەوەی ئەمڕۆش بەو ئامانجەیە حکومەت مووچە کەڵەکەبووەکانیان پێبدات و بە خشتەی مووچەشدا بچێتەوە.

ئەم گردبوونەوەیە لەکاتێکدایە کە دوو هەفتەیە زۆربەی رێکخراوەکانی مامۆستایان بایکۆتی پۆلەکانی خوێندیان شکاندووەو زۆربەیان دەوام دەکەن، بەڵام تا ئێستا حکومەت پابەند نەبووە بەو بەڵێنانەی داویەتی لەوانە پێدانی مووچەی مانگانە لەکاتی خۆیدا.



AM:10:47:07/04/2016