ئەمەریکا بە ٨٠ ملیۆن دۆلار، بە کۆمپانیایەک کابینەی نوێی عێراقی پێکدەهێنێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیایەک دەکات بە ٨٠ ملیۆن دۆلار بەمەبەستی پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەزاری وتەبێژەکەیەوە جۆن کێربی کە بە ماڵپەڕی duffelblog رایگەیاندووە" گرێبەستێکیان بە ٨٠ ملیۆن دۆلار لەگەڵ کۆمپانیایەکی ( ئەپاپ)دا کردووە و توانیویانە ئەو بەستەڵەکی پێکهێنانی حکومەت بشکێنن کە لەپەرلەمانی عێراق هەیە".

کێربی دەڵێت" کۆمپانیاکە دەتوانێت کابینەکە پێکبهێنێت، دوای ئەوەی عەبادی شکستی هێنا".

وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوە دەڵێت" لەگەڵ کۆمپانیای لیکیای جیهانی بۆ " اپاپ" گرێبەستێکیان بە ٨٠ ملیۆن دۆلار ئیمزا کردووە بۆ کۆکردنەوە، یان پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق".

ئەو بەرپرسە دەڵێت" ئەو کارە شایشەتی ئەو پارەیەوە راوێژیش بە ئوردن و سعودیەو تورکیاو ئێران کراوە".



AM:12:26:09/04/2016