نرخی نەوت بەرز بووەوە

ئەمرۆ نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرز بووەوە‌و بەرمیلێك نەوتی برێنت لە 42 دۆلار نزیك بووەتەوە.

ئەمرۆ 9/4، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت (Crude Oil - Brent) لەبازاڕەكانی جیهاندا بە 41 دۆلار‌و 94 سەنت كڕین‌و فرۆش كراوە.

هەروەها نەوتی خاوی ئەمەریكا (Crude Oil - WTI) هەر بەرمیلێك بە 39 دۆلار‌و 69 سەنت‌و نەوتی خاوی ئۆپەیك (Crude Oil - Opec) بە 34 دۆلار‌و 71 سەنت كڕین‌و فرۆش كراوە.



AM:10:57:09/04/2016