سپی وردەکاری کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و عەبادی بڵاودەکاتەوە

لە کۆبوونەوەی وەفدی کوردی بەسەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لەگەڵ عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، وەفدی کوردی پێداگری لەسەر خاڵێک کردووە و عەبادیش ڕەتیکردووەتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی سپی میدیا، یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەی وەفی کوردی لەگەڵ عەبادیدا، گفتوگۆکردن بووە لەسەر دانانەوەی هۆشیار زێباری لە کابینەی نوێی حکومەتی عێراقدا، یەکێک لە ئەندامانی وەفدی کوردی بە عەبادی ڕاگەیاندووە کە دەبێت هۆشیار زێباری دابنرێتەوە و ئەو کەسایەتییە بۆ ئەوان خاڵی سوورە.

لەوەڵامدا عەبادی بە وەفدی هەرێمی کوردستانی وتووە، ئێمە د. ئیبراهیم جەعفەری کە سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتیمانییە هەروەها شەهرستانی کە کەسایەتییەکی دیاری شیعەیە بەهێڵی سورییان نازانین، ناکرێت بۆ ئێوە هۆشیار زێباری بە هێڵی سور دابنێن، لە کاتێکدا باس لە حکومەتی تەکنۆکرات دەکرێت.

لەلایەکی ترەوە ئەمریکییەکانیش فشاریان لە عەبادی کردووە کە هۆشیار زێباری لە کابینە نوێکەدا دابنێتەوە.



AM:11:02:11/04/2016