"لە ناوچەی سلێمانی بە شێوەیەکی سیستماتیک هەڕەشە و چاوسوورکردنەوە لەپارتی دەكرێت"

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت  "ماوەیەکی زۆرە پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەرامبەر ئەو هەوڵانەی بە شێوەیەکی سیستماتیک بە هەڕەشە و چاوسوورکردنەوە، لە ناوچەی سلێمانی بۆ ناشیرینکردنی پارتی دەدرێن، دانی بە خۆیدا گرتووە و نەرمی نواندووە".

جەعفەر ئیمنكی لە وتارێكدا لە ژێر ناوی "کاراکردنەوەی پەرلەمان پێویستە..بەڵام نەک بە هەموو نرخێک" سەبارەت بە چارەسەری كێشەی دەسەڵات لە هەرێمی كوردستان دەنوسێت: "ئاشکرایە یەکلاییکردنەوەی کێشەی دەسەڵات لەلایەن هێزە سیاسییەکانەوە بەڕێوەدەچێت، بۆ ئەمەش دوو رێگە لەبەردەمدا بوو، یان ئەوەتا دەبوو بیر لە شەڕ بکرێتەوە و بە شەڕ یەکلایی بکرێتەوە، کە ئەم رێگەیە پێشتر لە کوردستان تاقی کرابووەوە و بێ ئاکام بوو، یان دەبوو بە شێوازی ئاشتییانە و لەسەر بنەمای شەراکەت و سازان لەسەر مێزی وتووێژی لایەنە سیاسییەکان یەکلایی بکرێتەوە، کە ئەمەش تەنیا رێگەیە و ئێستاش دەتوانرێت جارێکی دیکە و سەرلەنوێ لەسەر بنەمای شەراکەت و سازان کێشەکە یەکلایی بکرێتەوە. بەڵام لەسەر بنەمایەکی تازە بۆ سازانێکی نوێ و ئەوەی زۆرینەی هەبێت، دەبێت سەرپشک بکرێت لەوەرگرتنی دامودەزگاکانی دەسەڵات".

دەقی وتارەكە لێـــــــــــــــــرەدا بخوێنەرەوە



PM:01:30:11/04/2016