نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
ئەمڕۆ دووشەمە نرخی نەوتی خاو بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، و نرخی یەک بەرمیل نەوت گەیشتە 42.26 دۆلاری ئەمریکی.
(بی بی نیوز بزنس) ڕایگەیاند "ئەمڕۆ دووشەمە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان 42.26 دۆلاری ئەمریکی بووە و لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەوە نرخی نەوتی خاو بە ڕێژەی 6% بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیووە. بەپێی لێدوانی شارەزایانی ئابووری، ئەم بەرزبوونەوەیە، بۆ وەستانی بەرھەم لە دەریای باکوور و ڕۆژئاوای ئەفریقیا دەگەڕێتەوە.
وا بڕیارە ڕۆژی 17 ئەم مانگە لە دۆحەی پایتەختی قەتەر دەوڵەتە بەرھەرمهێنەرەکانی نەوت کۆببنەوە بەمەبەستی باسکردن لە سەر چۆنیەتیی بەرزکردنەوەی نەرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهان و سنووردارکردنی بەرھەمهێنانی نەوت لە وڵاتەکانیان.
PM:03:30:11/04/2016