هەڵبژاردنی سوریا
ئەمەریکا دژە.. کورد بایکۆتی کرد

ئەمڕۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەشار ئەسەد دەستی پێکرد، کورد بایکۆتیکرد، ئەمەریکاش بە نا شەرعی ناوی دەبات.

ئەمڕۆ ٤/١٣ لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەشار ئەسەد بۆ هەڵبژاردنی ٢٥٠ ئەندام پەرلەمان، لە کۆی ٣٥٠٠ کاندید کە دابەشبوون بەسەر ٣٠٠ بنکەی دەنگداندا، هەڵبژاردن دەستیپێکرد.

لە سەرهەڵدانی بەهاری عەرەبییەوە لە ٢٠١١ەوە ئەو هەڵبژارنە چوارەم هەڵبژاردنە لەو وڵاتە دەکرێت کە لەلایەن ئەمەریکا بە ناشەرعی ناوزەد کراو، کوردیش کە هەموو ناوچەکانی خۆی لەژێر دەستدایە بایکۆتیکردو، بەهەمان شێوە هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی سووریاش.

ئەو هەڵبژاردنە لەکاتێکدایە کە رووسیاو ئەمەریکا جۆرە لێکتێگەیتنێکیان هەیە لەسەر کێشەی سوریاو ئێستا ئاگر بەستێکی لاواز لەو وڵاتە لە ئارادایە. 



AM:11:26:13/04/2016