ئۆمێد خۆشناو بۆ ئەبوبەكر هەڵەدنی: هیوادارم كۆتا هێرشی ناڕەوا بێت، ئەگینا..
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان هێرشی توند دەكاتەسەر سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان و بە ماری سڕ وەسفی دەكات.
ئومێد خۆشناو لە نوسینێكدا لە فەیسبوكی خۆی لە ژێر ناونیشانی:"كاك ئەبوبەكر هەڵەدەنی خوێنی تاڵ، بەو شێوەیە شیرین نابێ....؟!"، كە ئاراستەی ئەبوبەكر هەڵەدنی كردووە بەرامبەر وتارێكی ناوبراو كە تێدا هێرشی توندی كردبووەسەر پارتی.
ئۆمێد خۆشناو دەنوسێت:
ئەزیزم خێره وا به‌ناو كه‌وتوویتە...؟! خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ڵچونی سروشتی خۆته، ئه‌وه گه‌رده‌نت ئازا بێ و ئێمه‌ش ده‌ڵێین مافی خۆته، تاوه‌كو خۆت له‌و حیقده به‌تاڵ بكه‌یته‌وه كه به‌رامبه‌ر به پارتی هه‌تانه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڵچوونه‌ت ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه ڕێگه بۆ گۆڕینی ((مه‌وجه‌كه‌ت)) خۆش بكه‌ی و ده‌ستیان له پشت داوی وه‌ك هاوڕێیانی پێشووی خۆت، ئه‌وه ده‌بێ سنورێك بۆ ئه‌و شێوازه سیاسەتکردنە دیاری بكه‌ی و موزایه‌ده‌ی بێ بنه‌مامان پێ نه‌فرۆشی... چونكه ناكرێ به‌و شێوه‌یه شوو له خۆت هه‌ڵكێشی و ئه‌و پارتیه‌ی به‌ر له هاتنه دنیای جه‌نابت خوێنی له پێناو ئه‌م خاكه ڕشتووه، وا بێ ئینسافانه له هه‌موو به‌ها نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان دایماڵی و ته‌نها له پێناو سه‌لماندنی پاشكۆیه‌تی خۆت و یه‌خسیری ویست و حەزو اعجابت بەسیاسەتی شکست‌خواردووی خەڵکیتر ، به گوتاری ئاگرینی شه‌ڕخوازیانه خوێنی تاڵی خۆت له‌لای ئاغایانی گرده‌كه شیرین بكه‌ی ..!! كورد ده‌مێكه گوتویه‌تی ((له ماری سڕ بترسێ)) ئێوه مانانیش دوای ساته‌وه‌ختی سڕی و متبوون، ئه‌وه كاژتان فڕێ‌دا و كه‌وتنه قۆناغی فیشكاندن....
هەڵبەت دەمێک بوو پێویستی دەکرد،وەڵامێکت بدینەوە وەلێ له بەرچەند هۆکارێک بێدەنگیمان هەڵبژارد،بەڵام ئەزیزی برای چ بکەین هەمیشه حەزت به پەلاماردانی پارتی بەبێ هۆوبێ موناسەبە هەیە،هەربۆیە بەو هۆومناسەبەیە ئه‌و کورتە وەڵامەت دەدەمەوە،هیوادارم کۆتا هێرشی ناڕەوابێت،ئەگینا ئێمه‌ش بۆی دێینە دەنگ وئەوسا چ دەبێ با ببێ......
PM:03:02:13/04/2016