دوو بەرپرسی دارایی هەرێمی كوردستان دەستگیر كران

بەڕێوەبەری گشتی بانكی هەرێم و جێگرەكەی دەستگیركران، ئەوەش لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی بڕیارەكەی بارزانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی كوردستان 24 ئەو رێككارە لەسەر بنەمای بڕیارەكانی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستانەوە جێبەجێكراوە، كە رێككارە یاساییەكان بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكانی مەسعود بارزانی جێبەجێدەكات.

لەهەواڵەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، دەستگیركردنی بەڕێوبەر و جێگری بانكی گشتی هەرێم یەكەم بڕیاری دەستگیركردنە بەرامبەر بەو بەرپرسانەی تۆمەتباركراون بە تێوەگلان لە دۆسییەی گەندەڵیی.



PM:03:21:13/04/2016