"عالیە نسیف جنێوی بە كورد‌و شەهیدانی كورد داوە"

لە گرژییەكی ئەمرۆی پەرلەمانی عێراقدا پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا جنێوی بە كورد و شەهیدانی كورد داوەو دەبەی ئاوی گرتووەتە پەرلەمانتارەكەی  كورد.

ئەمرۆ لەكاتی بەرێوەچوونی كۆبوونەوەی نایاسایی پەرلەمانی عیراق  شەڕ لەنێوان پەرلەمانتارانی  كورد و دەوڵەتی یاسا دروست بوو.
ئەشواق جاف پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكدا بۆ "میللەت" روونی كردەوە ئەمرۆ لەكاتی بەرێوەچوونی دانیشتەكەی پەرلەماندا لەكاتی قسەكردنی پەرلەمانتارێكی كورد كە باسی ئەنفال و شەهیدانی كوردی كردووە، لەو كاتەدا لەدواوە  عالیە نسیف پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا لەدواوە جنێوی بە كورد و شەهیدانی كورد داوەو دەبەی ئاوی گرتووەتە پەرلەمانتارەكەی  كورد.

ئەشواق جاف وتیشی: دوای ئەو رەفتارەی پەرلەمانتارەكەی  دەوڵەتی یاسا شەڕ كەوتووتە نێوان پەرلەمانتارانی كورد و عەرەبەوەو شەڕە دەبەو پشێوی دروست بووە.

ئەو پەرلەمانتارە تەئكیدی كردەوە دەسپێكی شەڕەكە عەلیە نسیف بووە كە جنێوی داوە بە شەهیدانی كورد و پەرلەمانتارانی كورد بەرگریان لە ناوی كورد و شەهیدانی كورد كردوە.
 
 ئەشواق جاف  ئاشكراشی كرد دوای پشێوییەكە فراكسیۆنەكانی تری نێو پەرلەمانی عیراق هاتوونەتە لای فراكسیۆنە كوردییەكان و  داوای لێبوردنیان لەكوتلە كوردییەكان كوردووە، بەڵام ئێمە سورین لەسەر ئەوەی دەبێت ئەو پەرلەمانتارە سزا بدرێت.

وتیشی:  ئەو پەرلەمانتارە یەكەم جاری نییەو بەردەوام ئەو جۆرە هەڵوێستەی بەرامبەر كورد هەبووە.



PM:03:54:13/04/2016