یوسف محەمەد: سەرۆکایەتی هەرێم شەرعییەتی نەماوە

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان د. یوسف محەمەد لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی ڕایگەیاند سەرۆکایەتی هەرێم شەرعییەتی نەماوە.

ئەمڕۆ 13/4 سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دوای گەڕانەوەی لە سوید لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا ڕایگەیاند "لە سەردانەکەماندا بۆ سوید باسمان لە شەڕی داعش و دۆخی سیاسی هەرێم کرد و چاومان بە ڕەوەندی کوردی کەوت، گوێمان لە داواکاری و بۆچونی ڕەوەندی کوردی گرت لە وڵاتی سوید."

هەروەها وتیشی "ئەوەی کە ئێمە گوێمان لە بەرپرسانی سوید بوو ئەوان بەردەوام دەبن لە هاوکارییەکانیان بۆ پێشمەرگە کە لە چوارچێوەی ڕاوێژکاری سەربازی و مەشقە بە پێشمەرگە."

هەروەها وتیشی "ئەوەی کە ئێمە گوێمان لە بەرپرسانی سوید بوو ئەوان بەردەوام دەبن لە هاوکارییەکانیان بۆ پێشمەرگە کە لە چوارچێوەی ڕاوێژکاری سەربازی و مەشقە بە پێشمەرگە."

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە کار بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان دەکەن و ئەگەر نیسابی یاسایی هەبێت دەتوانن لە دەرەوی هۆلی پەرلەمان کۆبینەوە.

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان وتیشی، لە سەردانەکەیاندا هەموو خەرجییەکانیان بە شێوەیەکی ئوسوڵی بووە.



PM:04:51:13/04/2016