سپی ناوی پاڵێواروی گۆڕان بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەت لە بەغدا ئاشکرا دەکات

گۆڕان جەخت لەسەر مانەوەی د. دەرباز محەمەد وەک وەزیر کۆچ و کۆچەبەران دەکاتەوە، بەڵام ئەگەر هەموو وەزیرەکانی کورد گۆڕدران، بزووتنەوەی گۆڕانیش د. بورهان یاسین پێشنیار دەکات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بزووتنەوەی گۆڕانەوە بە سپی راگەیاند" سیاسەتی گۆڕان لە پێکهێنانی کابینەی نوێی بەغداد لەگەڵ مانەوەی وەزیرەکەیانە، چونکە لە ئیشەکەی خۆی پسپۆری هەیەو هیچ کێشەی نییە ".
ئەو سەرچاوەیە ئەوەی ئاشکرا کرد ئەگەر حەیدەر عەبادی پێ لەسەر گۆرینی وەزیرە کوردەکان داگرێت، ئەو دەمە بزووتنەوەی گۆڕان د. بورهان یاسین پێشنیار دەکات.
د. بورهان یاسین دوا کاری سەرۆکی سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمانی کوردستان لە پشکی گۆڕان، پێشتر لە وڵاتی سوید مامۆستای زانکۆ بووە، ناوبراو توێژەری سیاسیەو چەندان بابەت و کتێبی هەیە.



PM:08:34:13/04/2016