ئاکامەکانی ئەنفال درێژەی هەیەو تا ئێستا بەشی هەرەزرۆی تەرمەکان نەدۆزراونەتەوە، لەکۆی ٣٠٠ گۆڕی بەکۆمەڵ، تەنها ٥ هەڵدراوەتەوە، لەو تۆمەتبارانەی لە دادگای باڵێ‌ی تاوانەکانەوە بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە، لە کۆی ٢٠٨ کەس تەنها ٣ موستەشاریان دەستگیرکراون.
ئەمڕۆ یادی ٢٨ ساڵەی تاوانی ئەنفال، جینۆسایدکردنی گەلی کوردە، بەپێی پسۆرانی ئەو بوارەو چاودێران، تا ئێستا ئاکامە نێگەتیڤەکانی ئەو تاوانە گەورەیە وەک خۆیان ماونەتەوە، تا ئێستا کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان بە فەرمی ئەو تاوانەی بە جینۆساید نەناساندووە.
لەسەر ئاستی ناخۆش بکەرانی راستەخۆی ئەو جینۆسایدە دەستگیر نەکراون تا بدرێنە داداگا، ئەحمە مەجید به‌رپرسی ڕێكخراوی چاودێری كوردۆسایدیش ده‌ڵێت " تۆمه‌تبار هه‌یه چه‌ندین به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ره، كه‌ده‌ستی له‌تاوانی ئه‌نفالدا هه‌یه، كه‌چی دوای مردنی به‌پله‌ی فه‌رمانده كراوه به‌شه‌هیدی حیزبه‌كان.
هەروەها تا ئێستا ژمارەیەکی زۆر لەو قوربانییانە لە باشوور و رۆژئاوایی عێراق لەنێو گۆڕە بە کۆمەڵەکاندان و تەرمەکانیان نەدۆزراوەتەوەو نە هێنراونەتەوە بۆ کوردستان.
لەم قەیرانە ئابوریەشدا کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال لەمساڵدا تەنها یەک مووچەیان وەرگرتووە، پاریش هاوشێوەی ئەمساڵ مووچەی چوار مانگیان لەلای حکومەتە.