ئەمەریكا: دەزگاكانی پاراستن‌و زانیاریی پێشێلی مافی مرۆڤ دەكەن

لە راپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا هەردوو دەزگای پاراستن‌و زانیاریی هەرێمی كوردستان بەپێشێلكاری كردنی مافی مرۆڤ كراون.

لە راپۆرتەكەدا كە سەبارەت بە رەوشی مافی مرۆڤ لە جیهان بڵاوكراوەتەوە هاتووە: لەسەرتاسەری عێراق‌و هەرێمی كوردستاندا بەچەندین شێوازی جیاواز پێشێلكاری لەمافی مرۆڤدا كراوە، هەر لەئەشكەنجەدانەوە بگرە تا دەگات بەبەرتەسككردنەوەی روبەری ئازادییەكانی میدیاو كوشتاری كەمایەتییە نەتەوەیی‌و ئایینییەكان.

راپۆرتەكە باس لە پێشێلكردنی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان دەكات ‌و دەنوسێت: "ئازارو ئەشكەندان لەنێو دامودەزگاكانی ئاسایش‌و پۆلیسدا پەیڕەو دەكرێت، بەپێی یاسای دژە تیرۆر حكومەتی هەرێمی كوردستان رێگەی داوە بۆ بەخراپ لێپێچینەوە لەگەڵ دەستگیركراوان، بەتایبەتی لەنێو ئاسایش‌و ئەو دەزگا هەواڵگرییەی كە دو حیزبە سەرەكیەكەی كوردستان هەیانە، دەزگای پاراستن كە سەر بەپارتی دیموكراتی كوردستان‌و دەزگای زانیاری كە سەر بەیەكێتی نیشتتمانی كوردستانە”.

راپۆرتەكە هەروەها نیگەرانی خۆی لە فشارخستنەسەر رۆژنامەنوسان‌و میدیاكانی هەرێمی كوردستان دەردەبڕێت‌و هاتووە لە هەرێمی كوردستان رۆژنامەنوسان توشی چەندین گوشار‌و تەنانەت تیرۆركردنیش بوونەوە.



PM:02:10:14/04/2016