" نێچیرڤان بارزانی دەستی هەبووە لەدواکەوتنی مووچەی شەهیدان"

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت" نێچیرڤان بارزانی دەستی هەبووە لە دواخستنی موچەی كەسوكاری شەهیدان، دەشڵێت، مانگی داهاتوو هەڵوێستی توندمان دەبێت".

وەسفییە بەنی وەیس ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە نووسێنێکدا دەڵێت" به پێی هەندی زانیاری نهێنی كه پێمان گەشتووە، خودی نێچیرڤان بارزانی دەستی هەبووە له دواخستنی مووچەی شەهیدان بو ٤٥ روژ جارێك".

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێت" لێرەوه به هەموان رادەگەیەنم ئێمه وەكو مەكتەبی شەهیدان بێ دەنگ نابین و، مانگی داهاتوو مووچەی وارسی شەهیدان هاوكات لەگەڵ وەزارەتەكانی تر نەبێت، ئەوا هەڵوێستی توندمان دەبیت و دەست به خوپیشاندانی فراوان دەكەین" .

مووچەی مانگی شووباتی شەهیدانیش لەگەڵ زۆرێک لە مووچەی مووچەخۆرانی تری هەرێم دوا کەوتووە.



PM:01:43:15/04/2016