چوونە سەر وەزارەتەکان لە بەغدا دەستیپێکرد

ئەمڕۆ لە بەغدا چوونە سەر وەزارەتەکان لەلایەن خەڵکی خۆپیشاندەرەوە تا وەزیرەکان دەست لەکاربکێشنەوە، دەستیپێکرد.

میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە ئەمڕۆ خۆپیشاندەرانی سەر بە تەیاری سەدر بەخۆپیشاندان چوونەتە سەر بینایەی چەندان وەزارەت لە بەغدا بەمەبەستی فشار دروستکردن لە سەر وەزیر تا دەست لە پۆستەکەی بکشێنێتەوە.

ئەمڕۆ خۆپیشاندەران چوونتە سەر وەزارەتی کشتوکاڵ و وەزرەتی گەیاندن و وەزارەتی کارەبا، بەناچاری فەرمانبەرانی بینایەی ئەو وەزارەتانە شوێنی کارەکەیان جێهێشتووەو ئیش و کار لەو وەزارەتانەدا پەکی کەوتووە. 

هەڵکووتانە سەر وەزارەتەکان دیمەنیکی نوێی ناکۆکیە سیاسیەکانی عێراقە کە هەر رۆژەو رووداوێکی نوێ روودەدات.



PM:02:44:18/04/2016