بەدوور لە تەمسیل وێنەیەکی هونەرمەندانی وێستگەی تاکسی ببینە

ستاڤی سەرەکی درامای تورکی "وێستەگەی تاکسی" کە لەکوردستان بینەرێکی زۆری هەیە، دوور لەنواندن وێنەیەکیان بڵاودەکرێتەوە.

لە وێنەکەدا بەپێی نواندن هەریەک لە " باوکە نوری و عوسمان ئاغاو سینان کایەو سەفیە شان تورک و هونەرمەندێکی تر دەردەکەون".
ئەم درامایە کە لەکوردستان بینەرێکی زۆری هەیە، هاوکات لەلایەن هونەرمەندە جدیەکانی کوردەوە رەخنەیەکی زۆری لێدەگیرێت کە درامایەکی بێ ناورۆکەو " تەنها بۆ کات بەسەر بردنە".

زنجیرە دارامای وێستگەی تاکسی زیاتر لە ٢٠٠ ئەڵقەی لەکەناڵی NRT 2  ەوە لێ بڵاوکراوەتەوەو بینەرێکی زۆر لە کوردستاندا هەیە.


 



AM:11:33:22/04/2016