به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌ی له‌ناو شاری خورماتوو له نێوان پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵگیرساوه، رێگای به‌غدا – که‌رکوک به‌ڕووی هاوڵاتیاندا داخرا.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له هێزی پێشمه‌رگه به سپی راگه‌یاند" به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه قورسه‌ی ئێستا له ئارادایه له خورماتوو، له‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه رێگای نێوان که‌رکوک و به‌غدا داخراوه".
له کاتژمێر 11:30 شه‌وی رابردوه‌وه شه‌ڕه له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و حه‌شدی شه‌عبی و تا ئێستا که شه‌ڕ به‌رده‌وامه فه‌رمانده‌یه‌کی پێشمه‌رگه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ک شه‌هدیبوون، له حه‌شدی شه‌عبیش که زیاتر تورکمانه‌کانی ناو حه‌شدی شه‌عبین سه‌رچاوه نا فه‌رمییه‌کان ئاماژه بۆ کوژرانی 13 چه‌کداری حه‌شد ده‌که‌ن.