فه‌رمانده‌کانی پێشمەرگە‌و حه‌شدی شه‌عبی ‌ له‌کۆبونه‌وه‌دان

پاش ئەو شەڕە توندەی كە لەشەوی رابردوو لەخورماتوو روویدا، فەرماندە باڵاكانی هێزی پێشمەرگە‌و حەشدی شەعبی لەكۆبوونەوەدان.

بە پێی زانیارییەكانی سپی، لەئێستادا شەڕ لە خورماتوو راگیراوە‌و فه‌رمانده‌ باڵاکانی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ كە له‌ هه‌ریه‌که‌ له‌ مه‌حمود سه‌نگاوی و عه‌بدوڵا بۆر و ئاسۆ مامه‌ند و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له‌ خورماتوو پێكهاتوون، له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری موقته‌دا سه‌در و نوێنه‌ری رێکخراوی به‌در و ژماره‌یه‌ک به‌رپرسی تری حه‌شدی شه‌عبی له‌ کۆبونه‌وه‌دان.



PM:02:20:24/04/2016