كچە بێژەرێك لوبنانی لەكاتی خوێندنەوەی هەواڵەكاندا توشی ڕووداوێكی نەخوازراو دەبێت.
نانسی سەید كە بێژەری كەناڵی ئاسیایە، لەكاتی خوێندنەوە سەردێڕی هەواڵەكاندا باری تەندروستی تێك دەچێت و ماندوبونێكی زۆری پێوە بەدی دەكرێت تا دەگاتە ئەو حاڵەتەی لەكاتی پەخشی ڕاستەوخۆدا ببورێتەوە.
نانسی لەسەرەتادا دەست بە شاشەكەی بەردەمییەوە دەگرێت و دەیەوێت درێژە بە خوێندنەوەی سەردێری هەواڵەكان بدات، بەڵام دواتر دوای ناوبرێك دەكات پێش ڕۆشتنی ناوبڕەكە دەكەوێت بە زەویدا.