شانۆکار و رۆژنامەنووس یاسین قادر بەرزنجی بەهۆی نەخۆشیەوە دەگەیەنرێتە نەخۆشخانەو شەوێک دەمێنێتەوە.
هاوڕێیەکی نزیکی ئەو شانۆکارە بە سپی راگەیاند" شەوی ٢٢ی نیسان یاسین قادر بەرزنجی تەندروستی تێکدەچێت و دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە".
بەپێی ئەو زانیاریانە ناوبراو شەوێک لە بەشی گەشانەوەی دڵ لەژێر چاودێری پزیشکدا ماوەتەوەو بۆ رۆژی دواتر گەڕاوەتەوە ماڵەوە.
هاوڕێکەی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئێستا تەندروستی یاسین بەرزنجی باش و جێگرەو لەنێو ماڵ و منداڵەکانیدایە.
یاسین قادر بەرزنجی زیاتر لە سی ساڵە خەریکی کاری نووسین و نواندنە لە تیپە شانۆیەکانی سلێمانی.