عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق ژمارەی ئەو كەسانە بڵاودەكاتەوە كە لەلایەن یەكێتی‌و پارتییەوە خانەنشین كراون.
عەلی حەمەساڵح دەنوسێت: به‌هۆی ئه‌و گه‌نده‌ڵیه زۆره‌ی له موچه‌ی خانه‌نشینیدا بۆ هه‌زاران که‌سی ناموسته‌حه‌ق به نایاسایی و گه‌نده‌ڵی کراوه له جاش و مسته‌شارو کۆنه به‌عسی، یان هه‌زارانی دیکه که به فعلی سه‌عاتێک پێشمه‌رگه نه‌بوون و ئێستا موچه‌یان چه‌ندین جار له پزیشک و مامۆستای زانکۆ‌و فه‌رمانبه‌ران زیاتره، ئه‌م گه‌نده‌ڵیه گه‌وره زیانی به موچه‌ی ئه‌وانه‌ش داوه که پێشمه‌رگه‌ی دێرین بوون به فعلی شایه‌نی رێزگرتنن.
ئه‌م خشته ته‌نیا موچه‌ی ئه‌وانه‌یه که زیندوون، جگه له‌م خشته‌یه خشته‌ی ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌نه‌ش هه‌ن که شه‌هید بوون.