وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راگەیەنراوێک لەسەر حه‌شدی شه‌عبی بڵاودەکاتەوە
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم، داوا له حه‌شدی شه‌عبی ده‌کات که جڵه‌وی چه‌کداره ده‌رچوو له یاسا و لاساره‌کان بگرن و تاوانباره‌کانیان راده‌ستی دادگایان بکه‌ن، وه بچنه ده‌ره‌وه‌ی سه‌نته‌ری شاری خورماتوو.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم راگه‌یاندراوێک له‌سه‌ر ئاڵۆزییه‌کانی خورماتوو بڵاو ده‌کاته‌وه و تیایدا ده‌ڵێت: هۆکاری سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕه‌که‌ی خورماتوو کۆمه‌ڵێک چه‌کداری گێره شێوێن و ئاژاوه‌چی و ده‌رچوو له یاسان، که مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیان دروستکردنی کێشه و ململانێ له‌نێوان پێکهاته جۆراوجۆره‌کانی شارۆچکه‌ی دوزخورماتووه و چوونه‌ته پاڵ یه‌که چه‌کداره‌کانی لایه‌نێکی برایانی حه‌شدی شه‌عبی.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووه:"هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و هێزه‌کانی پاراستنی هه‌رێم به‌ر له شه‌ڕی داعش و له پاش شه‌ڕی داعش و له‌ئێستا‌دا ئه‌رکی پاراستنی ناوچه‌که به گشتی و هاوڵاتیانی سنووره‌که به‌تایبه‌ت له‌ئه‌ستۆگرتووه له هێڵه‌کانی به‌رگری له کوردستان، به‌ڵام به عه‌کسی ئه‌و چه‌کداره ده‌رچوو له یاسا‌و ئاژاوه‌گێڕانه، کۆڵانه‌کانی ناو شاری دوز خورماتوو و سه‌ربانی خانووه‌کانیان کردووەته قه‌ڵغان بۆ دروستکردنی کێشه و شه‌ڕ و ئاژاوه و تێکدانی ئاسایش و ئارامی ناو شاری دوز خورماتوو".
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هاتووه:"داوا له برایانمان له فه‌رمانده‌کانی یه‌که‌که‌کانی حه‌شدی شه‌عبی له دوز و ناوچه‌که ده‌که‌ین که جڵه‌وی ئه‌م چه‌کداره ده‌رچوو له یاسا و لاسارانه بگرن و تاوانباره‌کانیان ته‌سلیم به‌دادگا بکه‌ن و فه‌رمان بده‌نه برایانمان له گشت یه‌که‌کانی حه‌شدی شه‌عبی بچنه ده‌ره‌وه‌ی سه‌نته‌ری شاری دوز بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌که‌وه ئه‌رکی راسته‌قینه‌ی خۆمان جێبه‌جێبکه‌ین له پاراستنی هێڵی به‌رگری و شه‌ڕی ده‌رکردنی تیرۆریستانی داعش له ناوچه‌که".
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم، راشیده‌گه‌یه‌نێت:"چیتر له هیچ که‌سی چه‌کداری ده‌رچوو له یاسا له هه‌ر لایه‌ن و هێز و یه‌که‌یه‌ک بێت به‌بێ هیچ جیاوازییه‌ک قبوڵ ناکرێت، ئارامی و ئاسایشی سه‌نته‌ری قه‌زای دوز خورماتوو تێکبده‌ن".
PM:01:51:25/04/2016