وێنە... باڵوێزی سعودیە لە رۆمانیا پاش دەستدرێژیكردن سكرتێرەكەی دەكوژێت

وەزارەتی دەرەوەی رۆمانیا هۆشداری دەداتە باڵوێزی سعودیە لەماوەی 48 كاتژمێر ئەو وڵاتە بەجێبهێڵێت بەتۆمەتی دەستدرێژی‌و كوشتنی سكرتێرەكەی خۆی كە خەڵكی ئەو وڵاتەیە.

بەپێی هەواڵی میدیاكان، عەبدولڕحەمان ئەلڕاسی، باڵوێزی سعودیە لە بوخارێستی پایتەختی رۆمانیا تۆمەتبارە بەوەی دەستدرێژی كردوەتەسەر كچە سكرتێرەكەی خۆی بەناوی "لۆنا" تەمەن 25 ساڵ‌و پاش ئەوەش كوشتویەتی.

لەمبارەیەوە وەزیری دەرەوەی رۆمانیا داوای لە سعودیە كرد لەماوەی 48 كاتژمێر باڵوێزەكەی بۆ وڵاتەكەی بگەڕێنێتەوە‌و باڵوێزخانەكەش لە پایتەختی رۆمانیا دابخات.

بەهۆی حەسانەی سیاسی، حكومەتی رۆمانیا ناتوانێت ئەو باڵوێزەی سعودی دەستگیربكات.

'لۆنا' تەمەن 25 ساڵ





PM:02:11:25/04/2016