شەهید‌و بریندار هەیە.. شەڕ لە خورماتوو دەستی پێكردەوە (نوێكرایەوە)
كەمێك پێش ئێستا شەڕ‌و پێكدادان لەنێوان هێزی پێشمەرگە‌و چەكدارانی حەشدی شعبی لەنزیك سایلۆی خورماتوو دەستی پێكردەوە.
سەرچاوەیەك لە خورماتووەوە بە سپی راگەیاند: لە ئێستادا شەڕەكە بەردەوامە‌و پێشمەرگەیەك شەهید بوو و برینداریش هەیە. هاوكات هێزێكی دیكەی پێشمەرگە بەرەو خورماتوو بەڕێكەوتوون.
لەمبارەیەوە بەڕێوەبەری ئاسایشی (پارتی) خورماتو رائید فاروق ئەحمەد بە ماڵپەڕی حیزبەكەی رایگەیاند دوای ئەوەی دوێنێ رێککەوتنێک بۆ راگرتنی شەر ئەنجام درا، كه‌چی ئەمڕۆ جارێکی دیکە شەڕ لەنێوان کورد و حەشدی شەعبیدا دەستی پێکردەوە و، تاوەکو ئێستایش بەردەوامە.
وتیشی، شەڕ بەردەوامە و، بەپێی زانیارییەکان برینداریش ھەیە، بەڵام بەھۆی بەردەوامیی شەڕه‌وه نازانرێت ژمارەیان چەندە.
هەر لەمبارەیەوە مه‌لا که‌ریم به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌کێتی له دوزخورماتو به ماڵپەڕەكانی حیزبەكەی راگه‌یاند، باس له‌وه ده‌کرێت که حه‌شدی شه‌عبی گوله‌ی هاوه‌نی گرتۆته گه‌ره‌که کوردییه‌کان، به‌ڵام ئه‌وه گوله ئار بی جی بووه و ئاراسته‌ی گه‌ڕه‌که کوردییه‌کان کراوه.
PM:04:50:25/04/2016