بەپەلە.. لەترسی خۆپیشاندەران پەرلەمان چۆڵ دەكرێت

بەهۆی چوونە ناوەوەی ژمارەیەك زۆری خۆپیشاندەران بۆ ناوچەی سەوزی بەغدا بڕیاردرا پەرلەمان عێراق چۆڵ بكرێت.

بەپێی هەواڵی پەیامنێری (NRT) بەهۆی ئەوەی ژمارەیەك لە خۆپیشاندەران هاتوونەتە ناوچەی سەوز‌و ژمارەیەكیشان هاتوونەتە ناو بینای پەرلەمان، پاسەوانانی پەرلەمان بە رۆژنامەنوسان‌و میدیاكانیان راگەیاند كە دەبێت هۆڵەكە چۆڵ بكەن‌و ئەوان ناتوانن ژیانیان بپارێزن.

بە پێی ئەو هەواڵە خۆپیشاندەران هێرشیان کردوەتە سەر دەروازەی تەشریعی پەرلەمان.

هاوكات بڕیارە پەرلەمان لەترسی خۆپیشاندەران چۆڵ بكرێت.



PM:04:07:26/04/2016