هەوڵی تیرۆر کردنی بەرپرسێکی یەکێتی دەدرێت

ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتی ڕایگەیاند "شەوی ڕابردوو لە سەر ڕێگای ڕانیە - سلێمانی هەوڵی تیرۆرکردنی ئەندامێکیان دراوە".

لەو راگەیاندنەدا کە ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە، ئەنجومەنی ناوەند ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەو هەوڵە سەری نەگرتووەو شکستی خواردووە.

تا ئێستا دیار نییە کە هۆکاری ئەو هێرشە شەخسییە، یان سیاسیە.


بە پێی ڕاگەیەندراوێکی ئەنجوومەنی ناوەندی " کاتژمێر 9:30 خولەکی شەوی رابردوو چەند چەکدارێکی نەناسراو لەسەر رێگای رانیە - سلێمانی و لەناو ئۆتۆمبێلێکی جۆری (Toyota Hilux) وە چەند فیشەکێکی گڕدار نراوە بە تانکی بەنزینی ئۆتۆمبیلی ئارام قادر خەبات ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیەوە بەڵام هەوڵەکە ئامانجی نەگرتووە".

 ئارام قادر خەبات ئەندامی ئەنجومەنی ناوەند دوای رووداوەکە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕانیە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئاگادارکردەوە، ئەوانیش دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردووە و تائێستایش بەردەوامە.
 



PM:06:29:26/04/2016