لە خورماتوو شەڕ هەڵگیرسایەوە

لەشاری خورماتووە شەڕی هەڵگیرسایەوەو پۆلیسێک کوژراو سێ پۆلیسی تر بریندار بوون.

بەرپرسی راگەیاندنی قائمقامیەتی خورماتوو محەمەد فایەق بە سپی راگەیاند" له كاتژمیر 30_5 ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی خورماتوو ٤/٢٦ لەنێوان نەخۆشخانەی گشتی و گەڕەکی رزگاری تەقە لەلایەن حەشدی شەعبیەوە لە پۆسی شارەکە کرا".

ناوبراو دەڵێت" لەئەنجامی ئەو تەقەکردنەوە پۆلیسێک کە عەرەبی سونەیە شەهید دەبێت و دوو سێ پۆلیسی تر بریندار دەبن کە یەکێکیان ئەفسەرە.
بەپێی قسەی ئەو بەرپرسە بریندارەکانیش عەرەب و تورکمانی شیعەن.



PM:07:52:26/04/2016