دادگای تێهەڵچوونەوەی شاری دهۆک دادگایی بكوژی هونه‌رمه‌ندی مۆسیقی زاهید بریفكانی ئەنجامداو بڕیاری له سێداره‌دانی بۆ ده‌ركرد.
دادگاییەکە کە ئەمڕۆ لە دهۆک بەڕێوەچوو تۆمەتبارەکە به‌پێی ماده‌ی "406" حوکمی له سێداره‌دانی بۆ ده‌رچوو.
دوای کووشتی برێفکانی بە سێ ڕۆژ پۆلیسی شاری دهۆك ڕایگەیاند كه‌سێکیان دەستگیرکردووە و دانی به كوشتنی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌دا ناوه‌و ئەوەی ئاشکرا کردووە كه ئەوە تاوانەی بۆ بردنی پاره و ئاڵتوون له ماڵه‌كه‌ی بریفکانی ئەنجامداوە .
زاهد بێرڤكانی کە جگە لەنووسین یەکێکە لەمۆزیک ژەنە ناسراوەکانی بادینان و ته‌مه‌نی 50 ساڵ بوو.