پێشمەرگە‌و حەشدی شەعبی لەسەر ئەم خاڵانە رێكەوتن

كۆبوونەوەی نێوان هێزی پێشمەرگەی كوردستان و حەشدی شەعبی لە خورماتوو كۆتاییهات و هەردوولا رێككەوتوون كە هەموو هێزەكانی ناوشارەكە بچنە دەرەوەی خورماتوو.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا ئاشکرا کرا کە لەكۆبوونەوەكەی ئەمرۆدا هەردوو لا جەختیان لەسەر ئارامكردنەوەی رەوشی شارەكە كردوەتەوە‌و بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەك پێكهێنراوە، تاوەكو هێزەكان بكەنە دەرەوەی شارەكەو بارودۆخەكە ئارام بكەنەوە.

هەروەها ئەو كەسانەشی كە لەچەند رۆژی رابردوودا بەهۆی ئاڵۆزییەكانەوە زیانیان بەركەوتووە قەرەبوو بكرێنەوەو سەرجەم رێگەكانی هاتووچۆش بكرێنەوە.

هاوکات هێزێکی هاوبەشی پێشمەرگەو حەشدی شەعبی لەدەرەوە بهێنرێت کە خەڵکی ناوچەکە نەبن، تا پێکهاتەی پۆلیسی شارەکە تەواو دەکرێت، ئاسایش دەپارێزن.

پاراستنی ئارامی شارەکە دەدرێتە دەستی پۆلیسی و ئاسایش. 

PM:05:00:27/04/2016