وەزارەتی ئەوقاف دەیەوێت رێگری لە وتاربێژی چەند مزگەوتێکی هەولێر بکات وتاربخوێننەوەو، لە ئەنجامی ئەم هەنگاوە بارگرژی لەنێوان نوێژکەران و ئاسایش روودەدات.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ٤/٢٩، مەلا ئیدریس کاریتانی وتاربێژی مزگەوتی "اللـه اکبر" و مەلا عوسمان کانی کوردەیی وتاربێژی مزگەوتی "جودی" لە لایەن چەند کەسێکەوە ڕێگرییەکان لێ‌کرا وتاری هەینی پێشکەش بکەن دواتر پشێوی لێ کەوتەوە، بەو پێیەی ئەو دوو وتاربێژە بە بڕیاری وەزارەت دوورخراونەتەوە لە وتاربێژی.
لە بەیانێکی وەزارەتی ئەوقاف کە دانەیەکی دەست سپی کەوتووە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن "له‌چوارچێوه‌ی رێوشوێنه ئیداری و چاكسازیهكانیدا له‌رێگه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی هه‌ولێره‌وه سێ مامۆستای ئاینی له وتارخوێندنه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ڕاگرتبو و رۆژی پێشتریش ئه‌و مامۆستایانه‌ی ئاگاداركردبووه‌وه، به‌ڵام ئه‌مرۆ هه‌ینی ئه‌و مامۆستا ئاینیانه نه‌ك هه‌ر بهفهرمانهكهی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی هه‌ولێر پابه‌ند نه‌بوون به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی حزبیان هێنابوه مزگه‌وته‌كان و پشێوی و ئاژاوه‌یان دروست كرد."
لە بەیاننامەکەی ئەوقافدا ئاماژە ئەوە ئاشکرا دەکات ئەو مەلایانە ڕێگرییان له وتاربێژه نوێیه‌كان كرد، بۆیه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له‌چوارچێوه‌ی رێكاره یاساییه‌كاندا به‌ئه‌ركی خۆی هه‌ڵده‌سێت و ئه‌و مه‌لایانه ده‌داته دادگا.
وەزارەتی ناوبراو ئەو مەلایانە تۆمەتبار دەکات کە مزگەوت و مینبەرکەیان به‌كارهێناوە بۆ هاندان و توندوتیژی و كاری سیاسی رێگه‌پێدراو نییه.
وەزارەت ئەوە دەخاتە روو کە داوای یاسایی لەسەر ئەو مەلایانە تۆمار دەکات و ئێستاش چەند وترابێژێک گیراون و چەند کەسێکیش دەستگیرکراون.