لە بەیانامەیەکدا هه‌ردوو مه‌كته‌بی زانایانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كگرتووی ئیسلامی هەڵکوتانە سەر مزگەوت ئازاردانی نوێژکەران و سزادانی وتاربێژان مەحکوم دەکەن.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه:
بسم الله الرحمن الرحیم
( الَّژِینَ یُبَلِّغُونَ ڕسَاڵاتِ اللَّهِ ۆێخْشَوْنَهُ ۆڵا ێخْشَوْنَ أَحَدًا إِلَّا اللَّهَ ۗ ۆكَفَیٰ بِاللَّهِ حَسِیبًا )
ب/ به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی مه‌كته‌بی زانایانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كگرتووی ئیسلامی سه‌باره‌ت به‌لادانی ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی ئایینی
له‌م هه‌ل و مه‌رجه ناهه‌مواره‌ی كوردستاندا كه به‌چه‌ندین قه‌یراندا تێده‌په‌رێت , به‌داخه‌وه دیسان له كوردستانی خۆشه‌ویست له جیاتی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م هه‌موو قه‌یرانه كه‌ڵه‌كه بووه و دروست كردنی یه‌كریزی نیشتیمانی دژی شه‌ری تیرۆرستانی داعش و په‌لاماردانه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له دووز خورماتوو , دیسان به‌داخه‌وه به‌بڕیارێك ژماره‌یه‌ك له زانایانی ووتاربێژ و پێشنوێژ له‌كاره‌كانیان لادران، سه‌ره‌رای ئه‌مه‌ش له‌كاتی بهجێگهیاندانی وتاری هه‌ینی حه‌ره‌می مزگه‌وت شكێنرا و ووتاربێژ و نوێژخوێنانیش دووچاری لێدان و سووكایه‌تی بوونه‌وه , بۆیه ئێمه له هه‌ردوو مه‌كته‌بی زانایانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كگرتووی ئیسلامی وێڕای ئیدانه‌كردنی ئه‌م كاره نه‌شیاوانه جه‌خت له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه ده‌كه‌ینه‌وه :
1- به‌سزا گه‌یاندنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سووكایه‌تیان به قودسیه‌تی مزگه‌وت و زانایان و نوێژخوێنان كردووه.
2- گه‌راندنه‌وه‌ی ئه‌و ووتاربێژانهی كه له‌كار لادراون بۆ شوێنی خۆیان و ئازادكردنی گیراوانی ئه‌م ڕووداوانه.
3- داوا له لێژنه‌ی ئه‌وقافی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ین پرۆژه‌یاسایه‌ك سه‌باره‌ت بهپارێگاریكردن له قودسیه‌تی مزگه‌وت و حه‌صانه‌ی زانایان پێشكه‌ش به په‌رله‌مان بكات
4- سه‌روه‌ری یاسا‌و گفتوگۆی هێمانانه و بریاری حه‌كیمانه به چاره‌سه‌ر ده‌زانین بۆ گشت كێشه‌كان
مه‌كته‌بی زانایانی یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی
22/ره‌جه‌ب/1437ی كۆچی