بزانن یوتوب چی لە عەمرو دیاب كردووە

ماڵپەڕی بەناوبانگی یوتوب، پەیجە فەرمێكەی ئەستێرە ناسراو عەمرو دیاب دادەخات.

بەشێویەكی لەناكاو ماڵپەڕی كۆمەڵایەتی یوتوب پەیجە فەرمی ئەستێرەی بەناوبانگی میسری عەمرو دیاب دادەخات و هۆكارەكەشی بۆ مافی خاوەندجارێتی چەند گرتەیەك دەگێڕێتەوە كە لە پەیجەكەدا هەبووە.

ماڵپەڕەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە لە چەند شوێنێكەوە شكاتنامەی پێگەشتووە سەبارەت بە مافی خاوەندارێتی چەند بابەتێكی بڵاوكراوە لەپەیجەكەدا، بۆیە ئەوانیش بڕیاری داخستنی پەیجەكەی دیابان داوە.

لەلایەكی دیكەوە دیاب نوێترین ئەلبومی بە ناوی (احلی و احلی) بڵاوكردەوە كە پێشبینی سەركەوتنێكی زۆری لێدەكرێت.



PM:02:32:30/04/2016