پەرلەمانتارێک: ئەوەی ئەمڕۆ سەرەتای شەڕی نێوخۆی شیعەیە

سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی دەڵێت" ئەوەی ئەمڕۆ روویدا سەرەتای شەڕی نێوخۆی شیعەیە".

ئەحمەدی حاجی رەشید پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق بە سپی راگەیاند" ئەوەی تێبینی ڕوداوەکانی ئەم دوایەی عێراق بکات و بەتایبەتی بەزاندنی حەرەمی پەرلەمان و سوکایەتی کردن بە پەرلەمانتاران سەرەتای شەڕی نێوخۆی شیعەیە".

ناوبراو دەڵێت " ئەم کێشەیە تەنها بەوە کۆتایی دێت بەسنور بەزاندنەکانی یەکتری ماوەیەکی زۆرە هێزە شیعیەکان لەدڵی خۆیاندا شیرو تیر لەیەک دەسوون ئەوەی ئەمڕۆ تەرجەمەی ڕق و کینەیە بەرانبەر بەیەکتری لەمەو دوا بە چەک ڕوبەڕوی یەکتر دەبنەوە".

سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی داوا دەکات هێزە سیاسیە کوردیەکان زۆر بەپەلە چەند بۆیان دەکرێت بەیەکەوە یان جیا جیا، پێش هاتەکان دراسە بکەن و بڕیار تەندروست گەڵاڵە بکەن بۆ سبەینێ و دواتر. 



AM:12:28:01/05/2016