رەغدەی سەدام پەیامێک ئاراستەی ئەو خۆپیشاندەرانە دەکات کە هێرشیان کردە سەر ناوچەی سەوز

رەغدەی کچی سەرۆکی پێشووی عێراق سەدام حسێن، نامەیەک ئاراستەی ئەو خۆپیشاندەرانە دەکات کە هێرشیان کردە سەر ناوچەی سەوزو چوونە نێو پەرلەمانەوە.

رەغدە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە پۆستێکدا دەڵێت" ئەمڕۆ رۆژی ئێوەیە عێراقییە پاڵەوانەکان، پاڵەوانێتیەکی تر بخەنە سەر دۆسیەی پاڵەوانێتیکەنتان".

رەغدە سەدام دەڵێت "مەترسن لە نۆکەران و خائینەکان، خوا پشتگیری هەنگاوەکانتان بکات کە خۆشی دەوێت و پێی رازیە.. بە پشتی خوا جوانترین سەرکەوتوونە".

رۆژی پێنج شەممە ٤/٢٩ خۆپیشاندەران چوونە ناوچەی سەوزەوەو هێرشیان کردە سەربینایەی پەرلەمان دەستدرێژیان کردە سەر چەند ئەندام پەرلەمانتارێکی کوردو سونەو زەرەرو زیانێکی مادی لە هۆڵەکانی پەرلەمان کەوت.



PM:10:19:02/05/2016