داعش لەچەندین میحوەری موسڵەوە هێرشی کردە سەر پێشمەرگە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٥/٣ لەچەندین میحوەرەوە لە دەوروبەری شاری موسڵ چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە.

سەرچاوەیەک لەهێزی پێشمەرگەی کوردستان بە سپی راگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوای کاتژمێر پێنج چەکدارانی داعش لە میحوەرەکانی باشیک، خازر، تەلسقوف، نەوەران، هێرشێیان کردە سەر پێشمەرگە.

تا ئێستا لەو قۆلآنەوە شەڕێکی قورس بەڕێوەدەچێت و، سەرچاوەکەی سپی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە داعش نەیتوانیووە پێشڕەوی بکات.


AM:09:17:03/05/2016