ئەم بێژەرە سوریاییە کە ماوەی هەشت ساڵە لە تۆڕی BBC کاردەکات لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك دەست
لەكاركێشانەوەكەی ئاشكراكردووە و رایگەیاندووە، كە ئارەزووی گەڕانەوە ناكات بۆ
كەناڵەكە.
دەزگای ڕاگەیاندنی BBC کەناڵێکی بەڕیتانییە و
بارەگای سەرەکی لە لەندەنە و لە ساڵی ١٩٢٢ەوە وەک دەزگایەکی سەربەخۆ و ئەهلی
دامەزراوە و لە ئێستادا پێک هاتووە لە تۆڕێکی میدیایی و لە سەرتاسەری جیهاندا ٤٤
نوسینگەی هەیە و لە ڕۆژێکدا تەنها بەشی هەواڵەکەی ١٢٠ کاتژمێر بەرهەمی ڤیدیۆیی و
ڕادیۆیی بەرهەم دەهێنێت و بە بەردەوامیش ماڵپەڕەکەی بابەتی نوێ دادەمەزرێنێت کە لە
ساڵی ١٩٩٦ەوە کردوویەتیەوە و بەشی هەواڵی BBC بودجەکەی بریتییە لە 350 £.
بازنەى سەرەکیى کارى بی
بی سی بەرهەمهێنانى بەرنامە و هەواڵە. دروشمى بی بی سی ئەوەیە "هەر نەتەوەیەک
دەبێت بە ئاشتى و ئارامى لەگەڵ نەتەوەیەکى دیکەدا قسە بکات".
تۆڕى هەواڵى بی بی سی
لەڕێگەى فەرمانێکى میرییەوە هەر ١٠ ساڵ جارێک شێوازى بەڕێوەبردنەکەى دەستنیشان
دەکرێت.