کۆمیتەی ڕێگریکردن لە ئەشکەنجەدانی ئهورپی (CPT) لە ٢٨ - ٢٩ی مانگی نیساندا، چوونەتە ئیمرالی و دیداریان لەگەڵ عهبدوڵا ئۆچ ئالان و چهندان گیراوانی زیندانەکە ئەنجام داوە.
بەپێی هەواڵێکی مەڵپەڕی فەرمی کۆنسەی ئەوروپا (KA)، کۆمیتەی ڕێگریکردن لەئەشکەنە (سی پی تی) لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بڵاویکردووەتەوە کە شاندێکیان سەردانی گرتووخانەی ئیمرالی کردووە و ئامانجیش لە سەردانەکەیان بۆ زانینی ڕەشی گیراوانی گرتووخانەکەبووە.
دوای سەردانەکەشیان شاندەکە بە بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیایان وتوە کە ئەوان چاوپێکەوتنەکانیان لەگەڵ زیندانیاندا ئەنجام داوە، بەڵام لەسەر دیدارەکان و ناوەڕۆکی چاوپێکەوتنەکان زانیارییان ئاشکرا نەکردووە.
ئەو شاندکەی سی پی تی پێکهاتوون لە سەرۆکی شاندەکە Mykola Gnatovsky، و بەئەندامێتی Hans Wolf و Mîchael Neûraûter.