وێنە...هەواڵێكی خۆش بۆ هەوادارانی ئەحمەد خەلیل

هونەرمەندی لاو ئەحمەد خەلیل كۆنسێرتێك لە سلێمانی ئەنجام دەدات.

هونەرمەندی لاو ئەحمەد خەلیل لە نوێترین كاریدا كۆنسێرتێكی گەورە لە سلێمانی ئەنجام دەدات و چەند بەرهەمێكی كۆن و نوێی خۆی لە كۆنسێرتەكەدا پێشكەش دەكات.

كۆنسێرتەكە ڕۆژی پێنج شەممە كاتژمێری شەشی ئێوارە بە هاوكاری سولی میدیا و گروپی میوزیكی سولی بیگ باند سازدەكرێت و پێشبینش دەكرێت كەسانێكی زۆر ئامادەی كۆنسێرتەكە بن.

ئەحمەد خەلیل ساڵی 1990 لە سلێمانی لەدایك بووە و ساڵی 2012 دەستی بە ئەنجامدانی كاری هونەری كردووە، دواین كاریشی بڵاوكردنەوە كلیپی گۆرانی وەفا بوو كە سەركەوتنێكی باشی بەدەستهێنا.





PM:02:52:03/05/2016