پەکەکە شەهیدبوونی دوو فەرماندەو چوار گەریلای راگەیاند

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل- نەپەگە، لە ڕاگەیەندراوێکدا شەهیدبوونی دوو فەرماندەی گەریلای لە ئامەد ئاشکراکرد.
 
ئەمڕۆ لەبەیاننامەیەکدا فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل- نەپەگە، ڕایگەیاند: "لەئۆپراسیۆنێکی هەوایی دەوڵەتی تورکدا لە لیجەی ئامەد، دوو فەرماندار و چوار گەریلای هەپەگە شەهیدبوون".
 
نەپەگە دەڵێت: "لە ئەنجامی ئەو ئۆپراسیۆنەی دەوڵەتی تورکدا کە لە لیجەی ئامەد لە ڕۆژی دووی ئەم مانگەدا ئەنجامیان دابوو، ئەندامی کۆنسەی لەشکری هەپەگە ئازاد سیسەر و فەراماندارێکی هەپەگە بەناوی چەکدار ئامەد و چوار هەڤاڵی دیکەیان شەهیدبوون".

نەپەگە لەدرێژەی لێدوانەکەیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات شەهید ئازاد سیسەر لەساڵی ١٩٩٢ وەو بەشداری ڕیزەکانی تێکۆشانی گەلەکەی بووە، هەروەها شەهید چەکدار ئامەد لەساڵی ١٩٩٠وە بەشداری خەباتی گەریلایی بووەو لەپێناو ئازادبوونی گەلەکەماندا خەبات و ڕەنجێکی زۆریان داوە، هەربۆیە لە شەهادەتی هەڤاڵانمادا بەڵێنی تۆڵەو بەردەوامبوونی خەبات لەدژی داگیرکاری نوێدەکەینەوە".



AM:12:02:06/05/2016