مامۆستایان کۆنگرە دوا دەخەن و سەرۆکە یەکێتیەکەیان دەگۆڕن بە پارتی

‌ئەحمەد گەرمیان سەرۆکی نوێی یەکێتی مامۆستایان
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان سەرۆکەکەیان لە یەکێتیەوە گۆڕی بە پارتیەک و کۆنگرەی رێکخراوەکەشیان دواخست.

سەرۆکی یەکێتیی ماموستایانی کوردستان (ئەحمەد گەرمیانی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند " ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزیی یەکێتیی ماموستایانی کوردستان کۆ بووینەوە؛ جا لەبەر ئەو قەیرانە داراییە، بڕیارمان دا ئەم ئیمساڵە جارێ کۆنگرەی یەکێتیی ماموستایان نەگیرێت."

(ئەحمەد گەرمیانی) گوتیشی، تا ئەو کاتەیش وا کۆنگرەکە دەگیرێت، منیان کردە سەرۆکی یەکێتی ماموستایان؛ جاران جێگر بووم.
پێشتر (عەبدولواحد مەحمەد) سەرۆکی یەکێتی ماموستایانی کوردستان بووە لە لیستی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان و، مامۆستا (ئەحمەد گەرمیانی)ـیش جێگری بوو.

گەرمیانی لە لیستی پارتیی دیموکراتی کوردستانە.



PM:12:35:06/05/2016