نرخی نەوت بەرز بووەوە

ئەمرۆ نرخی نەوتی خاوی بڕێنت لە چاو رۆژی رابردوو بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، بەڵام نەوتی خانوی ئەمەریكا دابەزی.

ئەمرۆ 11/5، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 45 دۆلار‌و 28 سەنت كڕین‌و فرۆش كراوە، كە دوێنێ بە 45 دۆلار‌و 16 سەنت بوو.

هاوكات نرخی نەوتی خاوی ئەمەریكی بە 44 دۆلار‌و 22 سەنت فرۆشرا كە دوێنێ بە 44 دۆلار‌و 36 سەنت بووە.



PM:01:38:11/05/2016