خەسرەو گۆران لە سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە بەغدا لادەبرێت

پارتی دیموکراتی کوردستان سەرۆکی فراکسیۆنەکەی لەبەغدا لادەبات و تاریق گەردی لە بەری دادەنێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند" مەکتەبی سیاسی پارتی بڕیاریداوە، خەسرەو گۆران سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لە پۆستەکەی لاببات و تاریق گەردی لە جێگای دابنێت".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد دوورخستنەوەی خەسرەو گۆران پەیوەندی بە رووداوی رۆژی هێرشکردنە سەر پەرلەمانی عێراقەوە هەیە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە، کە لەو رۆژەدا ناوبراو لەلایەن پەرلەمانتارێکی خۆیانەوە تۆمەتبارکرا بەوەی لەو کاتەدا جێهێشتوون و بەدەنگیانەوە نەچووە.

 تا ئێستا دیار نییە کە ئایا گۆران لە پۆستی سەرۆکی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دەمێنێتەوە، یان لەو پۆستەش لادەبرێت، هەندێک دەنگوباس ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ناوبراو لەو پۆستەش لادەبرێت. 



AM:10:53:12/05/2016