سپی نهێنیەکی مارەیی عەبدولەتیف سەلەفی و چاوان بڵاودەکاتەوە

مارەیی شەرعی نێوان عەبدولەتیف سەلەفی و چاوان لەرێگای تەلەفونەوە بووە.

بەپێی هەندێک زانیاری کە دەست سپی کەوتووە مارەبڕینی نێوان عەبدولەتیف سەلەفی و چاوان سۆران لە رێگای تەلەفونەوە ئەنجامدراوەو هیچ دانیشتنێکی کۆمەڵایەتی بۆ نەکراوە.

لە کوردستان مارەبڕینی کچان سەرەتا لای مەلا دەکرێت و دەبێت لە دانیشتنێکدا مەلایەک و دوو شاهید ئامادەبن بۆ ئەوەی پرۆسەی مارەییەکە ئەنجامبدرێت، لە هاوسەرگیری عەبدولەتیف سەلەفی و چاوان سۆراندا، خودی عەبدولەتیف دەوری مەلاکەی لە رێگای تەلەفونەوە بینییووە، دوو شایەتەکەش هە لە رێگای تەلەفونەوە شاهیدی خۆین ئەنجام داوە.

لە کوردستان هەر ئافرەتێک لە پیاوێک مارە بکرێت سەرەتا مارەبڕینەکە لە ماڵی کچەکە لەرێگای مەلایەک و دوو شاهیدەوە ئەنجام دەدرێت و دواتر بۆ رۆژانی دوایی دەبرێتە دادگاو هاوسەرگیریەکە لەوێ تەواو دەکرێت، عەبدلوتیف سەلەفی سەرجەم مارەبڕینە شەرعیەکەی لەرێگای تەلەفونەوە کردووە.  



PM:11:03:12/05/2016