وەزیری ئیتلاعاتی ئێران سەردانی سلێمانی دەکات و لەگەڵ نەوشیروان مستەفا و بەرپرسانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆدەبێتەوە.
وەزیری ئیتلاعاتی ئێران، سەید مەحمود عەلەوی وەزیری ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئەندامی ئەنجوومەنی شارەزایانی ڕەهبەری و شاندەکەی یاوەری گەیشتنە سلێمانی و وا بڕیارە لەگەڵ هەریەک لە ڕیکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، نەوشیروان مستەفا و سەرکردەکانی یەکێتی کۆبێتەوە.
ئەم سەردانەی وەزیری ئیتلاعات دوای سەردانی ئەو بەرپرسە بالآیەی ئێران دێت کە ئەمڕۆ ٥/١٥ بۆ هەولێر ئەنجامی داو لەگەڵ بارزانی کۆبووەوە.