گواردیۆلا هەوڵی هێنانی دوو یاریزانی ڕیاڵ مەدرید دەدات

میدیاکانی ئیسپانیا بڵاویان کردەوە ڕاهێنەری نوێی وەرزی داهاتووی یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی پیپ گواردیۆلا دەیەوێت دوو یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید بباتە ڕیزەکانیەو لە گواستنەوەکانی میرکاتۆی داهاتوودا.

میدیاکانی ئیسپانیا ئاشکرایان کردووە ڕاهێنەرەکەی پیشووی بایرن میونخ هەریەکە لە تۆنی کرۆسی ئەڵمانی و دانی کارڤاخالی ئیسپانی کە ئەمەی دواییان لە باڵی ڕاستی یاریگا یاری دەکات لەلایەن ئەو ڕاهێنەرەوە کراوەتە ئامانج و دەیەوێت ڕیزەکانی مان سیتی پێ بەهێزتر بکات لە وەرزی داهاتوو.



spee


PM:08:41:16/05/2016