كۆسرەت رەسوڵ سەفەری دەرەوەی وڵات دەكات

پاش تەوابوونی رێوڕەسمی واژۆكردنی رێكەوتنی نێوان گۆڕان‌و یەكێتی، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتیی یەكێتی، كۆسرەت رەسوڵ سەردانی دەرەوەی وڵات دەكات.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لەیەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە بە سپی راگەیاند دوابەدوای تەوابوونی رێوڕەسمی واژۆكردنی رێكەوتنی نێوانی گۆڕان‌و یەكێتی كۆسرەت رەسوڵ، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتیی یەكێتی بە كارێكی تایبەت سەفەری وڵاتی بەریتانیا دەكات.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە كرد كە سەفەری كۆسرەت رەسولچچ بە مەبەستی چارەسەركردنی نەخۆشی هاوسەرەكەیەتی.

پاش نیوەرۆی ئەمرۆ  لەماڵی تاڵەبانی لە گردی دەباشان هەر یەك لە نەوشیروان مستەفا‌و كۆسرەت رەسوڵە بە ئامادەبوونی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی‌و ژمارەیەك لە ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان واژۆی رێكەوتنەكە كرا.

هاوكات كاتژمێر 6 ئێوارە لەشاری جوان رێوڕەسمێك بەم بۆنەوە سازدەكرێت.



PM:02:19:17/05/2016